zagros news agency

شیاع سوودانی بانگهێشتی سەرکۆماری نوێی ئێرانی كرد

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوودانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریی ئێران.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووریی و ئەمنییدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق و ڕایگەیاندووە کە ئێران پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ عێراق دەکات، بە شێوەیەک کە ھەوڵەکانی سەقامگیری ھەردوو وڵات و ناوچەکە بەھێزتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی شارەوانی 750 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی سلێمانی تەرخان كرد

سەڵاح

ناوەندی نەخیل: عێراق تاكوو ئێستا دەوڵەتێكی ستەمكارە و دیموكراسی نییە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان کرد

سەڵاح