ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران و 17 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگه‌یاند، چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی(١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

باسی له‌وه‌ش كرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٦ـی٥ـی٢٠٢٤ تاکو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەم دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن و بڕی (١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردابگرن.

لە ئێستادا هەر چوار  تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : دەتوانم بڵێم، ئێستا ئێمە لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستی گۆڕانکاری و چاکسازین

یاسین

مەسرور بارزانی: بۆ داهاتوو پێویستمان بە بڕیاڕی خەڵکی کوردستانە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین