ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دۆناڵد ترەمپ گاڵتە بە جۆو بایدن دەکات

 

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمeریکا بە توندی ڕەخنەی لە جۆو بایدن گرت کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە کاتی دیبەیتەکەیاندا هەوڵی سڕینەوەی ئاستی لەرزۆکی خۆی دەدات.

ترەمپ لە سەرەتای وتارێکی 75 خولەکیدا کە زیاتر لەسەر ڕکابەرە تەمەن 81 ساڵەکەی بوو، گوتی: “ئەمە گەورەترین پەردەپۆشکردنە لە مێژووی سیاسیدا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک دەزانن هەموویان بەشدارن لەو پیلانگێڕییە ترسناکە بۆ فریودانی خەڵکی ئەمەریکا سەبارەت بە توانا مەعریفیەکانی ئەو پیاوەی کە ئۆفیسی کۆشکی سپی داگیرکردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە بایدن “گەندەڵە و ناکارامەیە و بەدەست تێکچوونی مەعریفیەوە دەناڵێنێت”.

سەرۆکی پێشووی کۆمارییەکان تەحەدای ڕکابەرە دیموکراتەکانی کرد کە بەبێ بەڕێوەبەر بەشداری دیبەیتێکی دیکە بکات و بانگهێشتی یارییەکی گۆڵفیشی کرد.

بە گاڵتەجاڕیەوە جەختی لەوە کردەوە: “ئەمە دەبێتە زۆرترین ڕووداوی وەرزشی کە لە مێژوودا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و گرنگترە لە جامی ڕیدەر یان تەنانەت ماستەرز”.

گوتیشی: “ئەگەر سەرکەوت، یەک ملیۆن دۆلار دەبەخشم بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بە دڵی خۆم”، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم ئۆفەرە قبوڵ ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی ئێران: مەسعود پزیشکیان لە پێشەوەی کاندیدەکان دێت

یاسین

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح