ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەولێر و توونس دەكرێتەوە

سه‌رۆكی یه‌كێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی و گه‌شتیاریی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و توونس ده‌كرێته‌وه‌.

لاوه‌ند مه‌موندی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی و گه‌شتیاریی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ده‌ستكراوه‌ به‌ گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌خۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ئه‌و گه‌شتانه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینیدا ده‌كرێن و گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن 4 كاتژمێر و 45 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت.

هاوكات، لاوه‌ند مه‌موندی، له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌ 15 ته‌مووزی 2024ه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌یه‌ك، گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و وڵاتی توونس ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات توونس بڕیاری دا كه‌ ڤیزای بۆ هاووڵاتییانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌وه‌ش هه‌ولێر به‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیاوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح

به‌ وێنه‌… كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆگای یاری منداڵان

سەڵاح

جیاوازی ژمارەی زیارەتکاران لە نێوان ئێران و عێراق 200 هەزار کەسە

سەڵاح