ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان و ده‌یان قوتابخانه‌ دروست ده‌كرێن

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، 24 قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌مساڵ دروست ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/7/2024، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، وه‌به‌رهێنان، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی دروستكردنی 24 قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌زوویی ده‌ستكردن به‌ ڕێكار و كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و قوتابخانانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ دروستكردنیان بكرێت، به ‌مه‌به‌ستی كه‌مكرنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و دابینكردنی قوتابخانه‌ی پێویست بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پێویستیان پێیه‌تی و هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێر به‌هۆی فراوانبوونی شاره‌كه‌ و زیادبوونی رووداوه‌كان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ سووتان بۆ شاری هەولێر پێویسته‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

دڵشاد

نیان عومەر: یەكێتی هیچ كارێكی باشی نەكردووە تا بانگەشەی بۆ بكات

گوران

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین