zagros news agency

ئەم خواردنانە کۆلیستڕۆڵی سوودبەخشیان تێدایە

کۆلیستڕۆڵ ماددەیەک هاوشێوەی چەوری وایە جەستە بەشێوەیەکی سروشتی لە جگەرەوە دروستی دەکات بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان، ڤیتامین دی و شلەی زەرد کە کاردەکەن بۆ هەرسکردنی خواردنە چەورەکان، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ئو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵیان تێدایە هەموویان زیانبەخش نین، بەڵکو هەندێکیان سوودبەخشن.

ئەم خواردنانە کۆلیستڕۆڵی سوودبەخشیان تێدایە:

-هێلکە
هێلکە نزیکەی %60 کۆلیستڕۆڵی تێدای کە جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.

-پەنیر
بەشێوەیەکی گشتی هەموو جۆرە پەنیرەکان ڕێژەیەکی تەندروست کالیسیۆم، پڕۆتین و ڤیتامینەکانیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا کالۆریان زۆرە بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

-ماست
دەوڵەمەندە بە کۆلیستڕۆڵی سوودبەخش وەک پڕۆتین، کالیسیۆم، فۆسفۆڕ، ڤیتامین بی، مەگنسیۆم، زینک و پۆتاسیۆم سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتی تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکان.

لەگەڵ ئەوەی ئەم خواردنانە کۆلیستڕۆڵی سوودبەخشیان تێدایە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن و زیادەڕەوی لەخواردنیاندا نەکرێت، چونکە هەموو خواردنێک ئەگەر تەندروستیش بێت کە زیادەڕەوی تێدادەکرێت زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەم خۆراکانە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکەنەوە

lana

هه‌شت هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ برسی بوون

lana

ئەم میوانە سوودیان بۆ نەخۆشانی دڵ هەیە

lana