zagros news agency

ئایا زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەوەندەردا زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت؟

بەشێوەیەکی گشتی چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت وەک هەموو خواردنێکی دیکە زیانی دەبێت.

چەوەندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی کەمخوێنیدا هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی تێدابکرێت.

چەوەندەر سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر و گورچیلە هەیە، بەڵام کاتێک زیادەڕەوی تێدادەکرێت زیانی بۆ گورچیلەکان هەیە و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە ڕێژەیەکی زۆی خوێی ئۆکسالاتی تێدایە کە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش نیشانە دەریدەخات جەستەت بە نهێنی لەگەڵ هەوكردن دەجەنگێت

lana

ئەو حاڵەتە پزیشکیانەی کە لە پشت دڵەکزێانەوە خۆیان دەشارنەوە

lana

گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕوبە هەنار

lana