ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆران… 11 كەس لە ڕووبار و حەوزی ئاو خنكاون

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە لە ماوەی نزیكەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 2024 تا ئێستا 11 كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنكاون.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند لە ماوەی نزیكەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 2024 تا ئێستا 11 كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنكاون، لەوانە 9 كەس لە ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەكان و 2 كەسیش لە نێو حەوزدا خنكاون، توانراوە تەرمی 10 كەس لەو خنكاوانە بدۆزرێتەوە، تەنها تەرمی كچێكی تەمەن 14 ساڵ تا ئێستا لە ڕووباری چۆمان چارەنووسی نادیارەو نەدۆزراوەتەوە”.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاووڵاتییان ڕوو لەم ڕووبارو شوێنانە نەكەن كە مەترسیدارن بۆ مەلەكردن، هەروا داواش لە دایك و باوكان دەكات، ئاگاداری منداڵەكانیان بن لەكاتی مەلە كردندا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەمە بەدواوە ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق مانگانه‌ له‌كاتی خۆی مووچه‌ بنێرێت

دڵشاد

باری چوارەمی هەناردەکردنی دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی سعودیا کرا

دڵشاد

نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاووڵاتیان

سەڵاح