ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەماتارێکی پارتی: رێكارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەران هەفتەی داهاتوو دەستپێ دەکات

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە تەواوی ئەو رێكارانەی پێویست بووە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون، واتە هیچ بیانوویەكی بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی فیدراڵ نەهێشتۆتەوە.

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تەواوی ئەو رێكارانەی پێویست بووە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون، واتە هیچ بیانوویەكی بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی فیدراڵ نەهێشتۆتەوە، مەگەر بیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای تەواو بوونی ورد بینی لە لیستی هێزە ئەمنییەكان پێویستە حكومەت پارەی مووچەی گشتی بخاتەسەر هەژمار وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم و ئەگەر كێشە نەهێتە پێش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رێكارەكانی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

سەڵاح

جابر زێباری: دێ کارکەم بۆ زێدەتر گرنگی دان ب کەرتێ کشتۆکاڵی و جۆتیاری ل دەڤەرێ

سەڵاح

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەبات دادەنێت

سەڵاح