ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ده‌ستپاكی: وردبینی له‌ ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین

 

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، وردبینی‌ له‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوه‌كانیان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ رێنوێنی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ كاندید ده‌بێت، نابێ پێشینه‌ی‌ تاوان و له‌ ناویشیاندا تاوانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كردبێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی‌ ته‌مووز، د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند، هێشتا ناوی‌ كاندیدانی‌ هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وردبینیی‌ تێدا بكه‌ن.

زیاتر گوتی‌، پێشتر وردبینییان له‌ هه‌ندێك ناودا كردووه‌، به‌ڵام دواتر واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن گۆڕا و لیستی‌ تر هاتنه‌ ناو پرۆسه‌كه‌وه‌، بۆیه‌ جارێكی‌ تر وردبینی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

دووپاتی‌ له‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ تاوانێكی‌ گه‌نده‌ڵی‌ حوكم درابێت، ئه‌وه‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ كاندیدبوون و وردبینی‌ له‌ ناوی‌ هه‌موو كاندیده‌كاندا ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ وردبینییه‌كه‌، سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ گوتی‌، پێم وانییه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ بوێت، ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژێكدا وردبینیی‌ ته‌واوی‌ كاندیده‌كان ته‌واو بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى: دەبێ هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌

سەڵاح

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕزگاركردنی شارى هەولێر

دڵشاد

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

دڵشاد