zagros news agency

ئەمریکا: بەشدارنەبووین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بەشدارنەبوون لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31/7/2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەنگافوورە ڕایگەیاند: “بەشدارنەبووین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و پێش کوشتنیشی ئاگادار نەکراوینەتەوە.”

هەروەها بلینکن ئاماژەشی بەوە دا: “ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمریکا کاری لەسەر دەکات.”

كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەمووزی 2024، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانە تایبەتەكانی بە مووشەك كرایە ئامانج و كوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت

سەڵاح

عەباس مەمەند : دروشمەكانی حزبەكانی تر لە ئیفلاسی سیاسیە

گوران