ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی 8ی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا و ئێستاش فەرمانگە دەستبەكار بووە.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هاتووه‌، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاری دا بە پێكهێنانی (هێنانەكایەی) فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی نیشتەجێ بەمەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و ئێستاش فەرمانگە دەستبەكار بووە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ژمارە (1) فەرمانگەی ئەندازیاریی نیشتەجێ لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكە ڕۆژانە لە كاركردن بەردەوامن و تاوەكوو ئێستا چەندین كاری گرنگ كراون، وەكوو خاوێنكردنەوە و دامەزراندنی كارگەیەكی كۆنكرێت و وەرگرتنی ڕەزامەندیی كاركردن لە زەوییەكانی سنووری گۆپتەپە – ئاغجەلەر – قشلاغ و تەكیە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، دروستكردنی پەرژین بۆ یەكەی پاڵاوتن و تەواوكردنی ئامادەكاری بۆ ڕووپێوكردن و دیاریكردنی شوێنی وەرگرتنی ئاو و یەكەی پاڵاوتن و دیاریكردنی شوێنی حەوزەكان و وەرگرتنی زانیاری لە بەنداوی دووكان و چەندین كاریكەش ئەنجامدراون.

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی (3400م3).

ئەو پرۆژەیە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت. گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/6/2024، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە گوژمەی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار واژوو كرا.

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕۆژی واژووكردنی پرۆژەكەدا بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ڕایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته‌ سه‌ر كاره‌ زۆره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئەو پرۆژەیە لە ڕۆژی واژووكردنییەوە به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 720 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه‌،‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400م3 ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له‌ پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.

وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره‌ به‌ قه‌باره‌ی 5 هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.

بۆ زیاتر بایەخدان و باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەیەكی ئەندازیاری تایبەتی بۆ پرۆژەكە پێكهێنا و ئێستا ئەو فەرمانگەیە دەستیان بە كاركردن كردووە و بەڕێوەبەرێك و حەوت ئەندام سەرپەرشتیی كاروباری فەرمانگەكە دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر ناردنی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا، ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران ده‌دات

سەڵاح

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

سەڵاح

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

sirwan