ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سووریا و سعوودیە تیروری ئیسماعیل هەنییە بە پێشێلکردنی سەروەریی ئێران دەزانن

سووریا و سعوودیه کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئێران داده‌نێن و بەتوندی شەرمەزاریان کرد.

وەلید بن عەبدولکەریم ئەلخریجی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیه لە بەیاننامەیەکدا کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی ئێران ئەژمارد و ڕایگەیاند، پێشێلکردنی سەروەری و هەرجۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان بەتوندی ئیدانە دەکات.

فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریاش لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی باقریی کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران بەتوندی شەرمەزار کرد و پشتگیریی هەمەلایەنە و بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپات کردەوە.

عەلی باقریی کەنییش لەم گفتوگۆیەدا گوتی، ئیجازە نادەین حکوومەتی ئیسرائیل سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بکاتە کەرەستەی ئامانجەکانی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاووڵاتیان

سەڵاح

ئه‌ڵمانیا… ژن و مێردێك لەسەر تاوانكردن دژ به‌ ئێزدییەکان دەستگیر كران

سەڵاح

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین