zagros news agency

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی زه‌كیا مسته‌فا بارزانی خوشكی.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ” محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانییەوە”.

راشیگه‌یاند “لە پرسەنامەکەیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای کرد لە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمەکانی سێ وڵات

سەڵاح

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

یاسین

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین