ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو ڕێژەیەی پڕۆتین کە جەستە پێویستی پێیەتی

پڕۆتینەکان یەکێە لەو ماددانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، جەستە پێویستییەکی زۆری پێیە و لەڕێگای خواردنەکانەوە بەدەستی دەهێنێت.

بەشێوەیەکی گشتی هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە پێویستی بە 0.8 گرام پڕۆتین هەیە بۆئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی جەستە بکات و لە نەخۆشیەکان بیپارێزێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:

-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشە و بەهێزکردنی ماسوولکەکاندا هەیە.
-توێژینەوەکان سەلماندویانە پڕۆتینی ئاژەڵی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و مەترسی توشبوون بە فشەڵبوون و شکانی ئێسکەکان کەمدەکاتەوە.
-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

سەرچاوە سەرەکیەکانی پڕۆتین:

-فاسۆلیا، بەزالیا و نیسک.
-هێلکە.
-گۆشتە بێچەورییەکان.
-بەرهەمی شیرەمەنیەکان.
-دانەوێڵە و چەرەساتەکان.
-ماسی و خواردنە دەریاییەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

یاسین

فه‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ له‌ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

سەڵاح

ئایا گوڵەبەڕۆژە کێشی لەش زیاد دەکات؟

lana