zagros news agency

توێژینەوەیەک: زۆرخواردنەوەی قاوە و وزەبەخشەکان زیان بە دڵ دەگەیێنن

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆرخواردنەوەی قاوە، وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان زیان بە دڵ و لوولەکانی خوێن دەگەیێنن.

توێژینەوەکە لەلایەن دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا کرا و پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەو خواردنەوانەی رێژەیەکی زۆر لە کافایینەکانیان تێدایە، بەپێی تێپەڕینی کات مەترسیی لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن دروستدەکەن.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر کەسێک رۆژانە زیاتر لە 400 گرام کافایین بخوات واتە چوار کووپ قاوە یان دوو قوتوو خواردنەوەی وزەبەخش ئەوا لێدانی دڵ ناڕێکدەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایێنی بەرزەپەستانی خوێن زیاددەکات.

د. نێنسی کاگاراتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە و دەڵێت: بڕی کافایین کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەگەڵ کۆئەندامی دەمار هەیە و تێکیدەدات بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … دووەمین کۆنفڕانسی مێدیكاڵ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

ریشاڵی بوونی جگەر چییە

lana

گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە ‌(دڵە كزە)

lana