zagros news agency

پیشانگایەكی تایبەت بە وێنەكانی سەرۆك بارزانی كرایەوە

لە یادی ١٦ـی ئابدا، كە هاوكاتە لەگەڵ 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پیشانگایەكی تایبەتی هێڵكاری بۆ هونەرمەند بەشدار قادر لەژێر ناوی “سەرۆك” کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا هونەرمەند 16 وێنەی سەرۆك بارزانی كێشابوونەوە و نمایشی کردن.

پیشانگەکە بە هەماهەنگیی پارێزگای هەولێر و بەشی هونەری شێوەكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر کرایەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

میشلین پریل کۆچی دوایی کرد

ART

فیلمی (Zootopia 2)ڕیکۆردێکی مێژوویی لە جیهانی ئەنیمەیشندا تۆمار دەکات

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART