zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

بەڕێزان سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.

لە(٢٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
هەمدیسانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ئەوقاف رێنوێنییەكانی مانگی رەمەزانی بڵاوكردەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڤیستەڤالا سێیێ یا ته‌حینێ و به‌رهه‌مێن خۆمالى ل ئامێدیێ برێڤەچوو

سەڵاح