ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە ئیپسویچ تاون کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.

 

لە سەرەتایی تایمی یەکەم و لە خولەکی حەوتدا ئیپسویچی میوان دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام مان سیتی هەرزوو وەڵامی هەبوو کاتێک توانی بە سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک لە خولەکەکانی 12 و 14 و 16 لەڕێگەی یاریزانان هالاند بە لێدانی سزا، دوای دیبرۆین و گۆڵی سێیەمیش دووبارە هالاند تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە هەر وەک خۆی مایەوە تا لە خولەکی 88 هالاند گۆڵی چوارەمی یانەکەی و هاتریکی لە یارییەکەدا نوسییەوە.

 

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەشدا تۆتنهام بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئیڤەرتۆن هێنا و لە خولەکەدا خاوەنی چوار خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەکات

یاسین

ترەمپ داوایەک ئاڕاستەی جۆ بایدن دەکات

یاسین

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران