ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

سێ بارزگان دەستگیرکران و بڕی ٨٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پرۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، دواتر وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری، لە چالاکییەکدا توانییان باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە ٣ تۆمەتبار و هاوکات بڕی ٨٥ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵیان پێوە گیرا .

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەم باندە کۆگایەکیان هەیە لە یەکێک لەباخچە( مەزرەعە)کانی دەوروبەری شاری هەولێرو ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایەو لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تر ساغیان دەکردەوە.

ئەم باندە بەیەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێ وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه کە مانگانە زیاتر لە ١٠٠ کیلۆگرامیان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساغ دەکردەوە.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٥ـی٨ـی٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

یاسین

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

سەڵاح