zagros news agency

سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکومەت دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست .
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

سەڵاح

کەشتیێکی فرۆکە هەلگر رۆژهەلاتی ناوەراستی بەجێهێشت

گوران