ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

زانایانی ئەمریکی توانیویانە کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی لەسەر جەستە و کۆئەندامی دەمار ئاشکرابکەن.

زانایانی فیسیۆلۆژیای دەماری و زانایانی بایۆلۆژی لە زانکۆی تەندروستیی هارڤارد ئاشکرایان کردووە، هۆرمۆنی غودەی دەرەقی T3 کاریگەری لەسەر توێکڵی مێشک و بەشەکانی تری کۆئەندامی دەماری ناوەندی هەیە کە بەرپرسن لە زانینخوازی و ویستەکان بۆ فێربوون و هەستکردن و دەربڕینەکان.

تاقیکردنەوەکان لەسەر مشکەکان کراون و دەریانخستووە کە ئەو وەرگرانەی کە مۆلیکولەکانی هۆرمۆنی T3 دەناسنەوە تەنها لە ئەندامەکانی ناوەوەی مشکەکاندا نەبوون، بەڵکو لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی توێکڵی مێشک و بەشەکانی تری مێشکدا بوونیان هەبووە.

چالاکبوونی دەمارەکان و پشتگیریکردنی خانەکان لە سیستەمی دەماری مشکەکاندا بووەتە هۆی گۆڕانکاری بەرچاو لە رەفتاری مشکەکاندا، مشکەکان زیاتر زانخواز بوون و مەیلیان بۆ گەڕان بەدوای شتە نامۆکاندا هەبووە.

دانیال هۆبام، توێژەر لە زانکۆکە دەڵێت، زۆر سەرم سوڕما کە هۆرمۆنی غودەی دەرەقی و کاریگەرییەکی وا بەهێزی لەسەر رەفتاری دەروونی هەیە، بەڵام لەم دواییانەدا بۆمان دەرکەوت کە هۆرمۆنەکە کاریگەری زانخوازی زۆری لەسەر مرۆڤ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان هۆشداریدەدات ئەو کەلوپەلانەی خۆراکە خێراکانی پێ دەپێچرێتەوە

lana

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

ئایا گوڵەبەڕۆژە کێشی لەش زیاد دەکات؟

lana