zagros news agency

لە ئێران نان دوو ئەوەندەی نرخی خۆی گران کرا

 

ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویان کردەوە نرخی نان لە شاری تاران دوو هێندەی نرخی خۆی گران بووە.

ئاژانسی هەواڵی میزان بڵاوی کردەوە، نرخی یەک نانی سەنگەک بۆ ١٠ هەزار تومەن، نرخی یەک نانی بەڕبەڕی بۆ ٥ هەزار تومەن و یەک نانی تەندووریش بۆ ٢ هەزار تومەن بەرزبووەتەوە.

هەواڵی گرانبوونی نان لە تاران لە کاتێکدایە بەڕێوەبەری ژووری ڕێکخراوە پیشەییەکانی تاران دەڵێت، هیشتا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە دەرنەکراوە و گرانبوونی جۆرەکانی نان نایاساییە.

مانگی ئایار جێگری وەزیری ئابووریی ئێران بڵاوی کردەوە؛ تێچووی نانەواخانەکان زیاد بووە و لە کۆتاییی مانگی تەمووزیشدا ڕاگەیاندنەکان ئاشکرایان کرد نرخی نان لە ١٠ پارێزگای ئەم وڵاتە گران بووە.

بە گوێرەی زانیارییان لە ماوەی سێ ساڵدا و بە دوو قۆناغ نرخی فەرمیی نان لە ئێران ٧٠٪ زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ەکەم جارە لە مێژوودا مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 دەگاتە ئەم نرخە

سەڵاح

ئیلۆن مەسک پشگیریی لە کشانەوەی ئەمەریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

سەڵاح

به‌په‌له‌..ئه‌مشه‌و كه‌س و كاری كوژراوانی لاله‌زار له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

یاسین