کالسیۆم یه‌کێکه له گرنگترین کانزاکانی له‌ش که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێنێت له گه‌شه‌کردنی مناڵ، باڵا و ئاستی پاراستنی ئێسك، ددان و ماسولکه له‌گه‌ڵ پارێزگاری له شێوازی ئاسایی کارکردنی دڵ و بۆری خوێنه‌کان.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک نیشانە و چارەسەری خستوەتەڕو.
نیشانه‌کانی که‌می کالسێوم له مناڵاندا:
1. نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک وباریکی ئێسكەکانی له‌ش.
2. کورتی باڵا.
3. ئێسکه نه‌رمه ( الکساح ).
4. دره‌نگ هاتنی ددان و بێهێزی ددان و زیاد بونی ئه‌گه‌ری کلۆربون و نه‌خۆشیه‌کانی تری ددان.
5. گرژبونی ماسولکه‌کان و ئازاری ناوسک و ده‌ست و قاچ.
6. زیاد بونی ئه‌گه‌ری شکاوی له ئه‌نجامی که‌وتن و زه‌برێکی که‌م.
7. خوار بون و چه‌مانه‌وه‌ی ئێسقانی قاچ.
گرنگترین سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی کالسیۆم:
1. په‌نیر، ماست، شیر، شیره‌مه‌نیه‌کانی تر.
2. سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان؛ وه‌ک که‌له‌رم، سپێناخ، بڕۆکلی.
3. هه‌نجیر به تایبه‌ت هه‌نجیری وشککراو.
4. فاسۆلیا و نیسک نۆک و ماسی.
5. گوێز، ده‌نکی که‌تان، تۆڤۆ، سۆیا و شیری سۆیا.
گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می کالسیۆم له مناڵ‌دا:
1. به‌دخۆراکی و که‌می ئیشتها و که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به کالسیۆم.
2. که‌می ڤیتامین دی.
3. سک چون و ڕشانه‌وه‌ی درێژ خایه‌ن و هه‌وکردنی ڕیخۆڵه.
4. سستی غوده‌ی ته‌نیشت غوده‌ی ده‌ره‌قی.
5. به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان.
6. هۆکاری بۆماوه‌یی و هه‌ندێ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی.
7. حه‌ساسیه‌ت به خۆراک به تایبه‌ت به شیر و هێلکه و ماسی.
ئاستی ئاسایی کالسێوم له خوێندا:
ـ 8.5-10.2 mg/dL
– ڕێژه‌ی پێویستی ڕۆژانه کالسیۆم به گوێره‌ی ته‌مه‌ن:
ـ تا شه‌ش مانگ: 200 ملگم.
ـ 7 مانگ ــــ 21 مانگ: 260 ملگم.
ـ 1 ساڵ ــــ 3 ساڵ: 700 ملگم.
ـ 4 ساڵ ــــ 8 ساڵ: 1000 ملگم.
ـ 5 ساڵ ــــ 81 ساڵ: 1300 ملگم.