ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرکردەیەکی باڵای حەماس: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی بارمتەکان

 

خەلیل حەییە، سەرکردەیەکی باڵای حەماس، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆی تاوانبار کرد بە کوشتنی شەش بارمتەکەی ئیسرائیل کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکرابوون و تەرمەکانیان لە تونێلێک لە غەززە دۆزرانەوە.

خەلیل حەییە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “دەکرا ئەو شەش زیندانیە بە زیندوویی ڕزگار بکرێن، بەڵام ناتانیاهۆ هۆکاری مردنەکەیانە.”

گوتیشی: دەیان بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، شانبەشانی ئەوانەی لەگەڵیان دانیشتوون و پاسەوانی دەکەن و لەگەڵیان دەژین.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل گوتی: توێکارییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە شەش بارمتەکە 48 بۆ 72 کاتژمێر پێش پشکنینی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە گوللـە لە نزیکەوە کوژراون.

حەماس ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە کوشتنی بارمتەکان، کە لە غەززە دەستگیرکراون.

حەییە باسی لەوەش کرد، “وادیارە ناتانیاهۆ و تیمەکەی گرنگی بە بارمتەکان نادەن” و کاتێک ناتانیاهۆ لە نێوان ئازادکردنی بارمتەکان و هێشتنەوەی بوونی سەربازی ئیسرائیل لە میحوەری فیلادلفیا، بڕیاری مانەوەی لە فیلادلفیای پێ گرنگتر بوو لە ئازاد کردنی بارمتەکان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین

بانکی نێودەوڵەتی 700 ملیۆن دۆلار دەداتە میسر

سەڵاح

ئەمەریکا پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا ئامادە دەکات

یاسین