لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، بە هۆی هێرشان بە چەک و لە ٧ شار، ٩ کەس کوژران.
بە گشتی ٣٠ ملیۆن چەکی ئاگرین لە تورکیا و باکوری کوردستان هەیە و ڕووداوە توندوتیژییەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن.
لە یەک ڕۆژدا، لە حەوت شاری جیاوازی تورکیا، ٩ کەس به هۆی هێرشەکان بە چەک و دەمانچە گیانیان لەدەست دا.
لە مانگی ئابدا به هۆی ئەم هێرشانە ١٥٢ کەس کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەستەنبوڵ لە لووتکەی هێرشەکانی چەک و دەمانچە دایە و لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی هەزار کەس بە هۆی ئەم هێرشانە کوژراون.