سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، جەختی كردەوە كە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت، چونكە لە هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه دەبێت.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه شترايشه‌ر خۆشحاڵيى خۆى به ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد. كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياش وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا باس له دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتى: له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.