به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له پراشانت پيسێ، باڵيۆزى هيندستان له عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش بە پيسێ كرد بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنیدا له عێراق، له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى هيندستان سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
له ديدارهكهدا كونسوڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كران.