zagros news agency

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سێ هەزار قوتابی لە تەل‌تەمر لە خوێندن جێ ماون

 

هاوسەرۆکی ئیدارەی قوتابخانەکان لە شارۆچکەی تەل تەمر ، خدر ئەلیلوی، بە میدیاکانی گوت: بەهۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا 20 قوتابخانەی ئەم شارە لەنێوچوون و لە ئەنجامدا 3 هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.

هەروەها بە هۆی تۆپبارانان، به هه‌زاران هاوڵاتی ئاوارە بوون و له ناحیه‌کانی تری تەل‌تەمر له قوتابخانه‌کان نیشته‌جێ کراون، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی نەرێنیی له‌سه‌ر پێڤاژۆی خوێندنیش هه‌بووه .

دوێنێ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن لە ناوچەی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

له دوو ساڵی رابردوو زیاتر له 34 هەزار کرێکاری بیانی له عێراق دیپۆرت کراون

یاسین

بڕیاری نوێ لەسەر پڕۆسەی خوێندن درا

یاسین

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح