ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی مووچە وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە وەزارەتەكان رادەگەیەنێت، دەبێت لیستی مووچەی مانگانە و لیستی میلاكات هاوتا بێت و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت: “دەبێت گۆڕانكاریی میلاك، وەكوو خانەنشین بوون و گواستنەوەی راژە و مۆڵەتی بە مووچە و بێ مووچە، لە لیستی مووچەی هەموو مانگێك دیار بكرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك میلاك زیاد بێت.”

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە دەست (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) كەوتووە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی پرسی ئامادەكردنی لیستی مووچە ئاگادار كردووەتەوە، لە نووسراوەكەدا هاتووە: “لە كاتی رەوانەكردنی لیستی مووچەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی، پێویستە لیستەكە هاوتابێت لەگەڵ ئەو لیستی میلاكاتەی، كە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی میلاكات لە لەبەڕێوەبەرایەتییی گشتی بودجە دەكرێت”

وەزارەتی دارایی ئەوەشی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان روون كردووەتەوە، كە دەبێت لەگەڵ لیستی مووچە، خشتەیەكیش بنێرن، هاتووە: “بە خشتەیەك جوولەی میلاكات لە (خانەنشینی، گواستنەوەی راژە)، ئاماژەی پێ بكرێت و دەبێـت خشتەكەش لەگەڵ لیستی مووچە رەوانە بكرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی رۆلی UN له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین

ئێران داوادەکات لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەشداربێت

سەڵاح