zagros news agency

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

 

ئاگاداری قوتابیان خۆشەویست دەکەینەوە کە لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامی ناوی وەرگیراوانی کۆمەڵگەی پەرەوردەی هاوچەرخ بە گوێرەی پۆل وەربگرنەوە وە رێککاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە گواستنەوەی قوتابیان بە رەچاوکردنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە:
1. بەخێوکارانی قوتابی سەردانی قوتابخانەی مامۆستا سەمیری بنەڕەتی (ئەرینای پێشوو) بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی لاری نەبون بەگوێرەی لێژنەی دیاریکراو و ئەنجامدانی کاری پێویست.
2. پێویستە قوتابیان رێککارەکان ئەنجام بدەن تا ڕێکەوتی ٢٢/٩/٢٠٢٤. دوای ئەو ڕێکەوتە مافی وەرگیران لەو کۆمەڵگەیە نامێنێت.
3. وەرگرتنی لارینەبوون لە شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بەردەوام دەبێت تاوەکو ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ.
4. ئەم قوتابیانەی کە وەک یەدەگ ناویان گەڕاوەتەوە پێویستە لە قوتابخانەی پێشوتری خۆیان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی پەیوەندیان پێوەدەکریت لەلایەن دەستە کارگێری کۆمەڵگەوە لەکاتی شایستەبوون.
5. سەردانیکردنی بەخێوکاران بەمەبەستی وەرگرتنی لارینەبوون بەپێی ئەم ڕێکەوتانەی رێکخراوە، وە پێویستە بەخێوکار پێوەی پابەند بێت:
لێژنەی یەکەم: پۆلی (٢-٣-٤-٥)ی بنەڕەتی (ڕێکەوتی ١١/٩/٢٠٢٤)
لێژنەی دووەم: پۆلی (٦-٧-٨-٩)ی بنەڕەتی (ڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠٢٤)
لێژنەی سێیەم: پۆلی (١٠-١١-١٢)ی ئامادەیی (ڕێکەوتی ١٤/٩/٢٠٢٤)
لێژنەی چوارەم: پۆلی (١ و ٢)ی باخچە و پۆلی (١)ی بنەڕەتی ڕیکەوتی ١٦ -٩-٢٠٢٤
6. پێویستە بەخێوکار خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی لارینەبوون وە ناسنامەی (کارتی نیشتمانی قوتابی و بەخێوکار) وە یاخود ناسنامەی باری کەسی لەگەڵ خۆی پێ بێت.
7. سەبارەت بە منداڵانی KG1 و KG2 و پۆلی ١ یەکەمی بنەڕەتی (ئەگەر لە هیچ باخچەیەک وەیاخود قوتابخانەیەک تۆمار نەکرابێت) پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن لە کاتی تۆمارکردن.
أ‌. کارتی نیشتمانی (ناسنامەی باری شارستانی) وە یاخود بەلگەنامەی لەدایکبوون (قوتابی) (ڕەسەن + کۆپی)
ب‌. کارتی نیشتمانی (ناسنامەی باری شارستانی) بەخێوکەر (دایک + باوک) (ڕەسەن + کۆپی)
ت‌. کارتی زانیاری (ڕەسەن + کۆپی)
ث‌. ٦ وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ ی نوێ.

لینکی ناوی قوتابیانی وەرگیراو:
https://tinyurl.com/Komallga

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… تاڤگه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێ سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه‌

سەڵاح

نمە باران دەبارێت

یاسین

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

یاسین