zagros news agency

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کارەکەی دوورخرایەوە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، بەهۆی دووبارە پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوون و ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەو پشێویەی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقیدا ڕوویداوە پێکهێنا”.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە وەزیری گواستنەوەو گەیاندن کردووە، کە لەناو ڕاسپاردەکەدا هاتووە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەرکەکانی دوور بخرێتەوە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش ڕاسپاردەکەی پەسەندکردووە”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەم بۆنەیەوە ڕێنماییەکانی پێشووی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان نویدەکرێتەوە لەسەر پێشکەشکردنی باشترین ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و نابێت کەمتەرخەمی بکرێت، لە هیچ بوارێکدا کە کاریگەری لەسەر پێداویستییە گشتییەکانی عێراقییەکان هەبێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

یاسین

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارانی بەخوڕ و بەفربارین لە هەندێ ناوچە هەیە

سەڵاح