zagros news agency

رۆناڵدۆ لە پاشەکشەدایە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی یانەی نەسر لە پێشەنگی لیستی نەرێنی تاکەکەسیە لە وەرزی ئێستای خولی پیشەگەری سعودیە، دوای تێپەڕبوونی 3 گەڕ.
بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی تایبەتمەندی سۆفا سکۆر، ڕۆناڵدۆ ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین هەلی گۆڵکردنی گەورە لە پێشبڕکێکەدا لەدەست دەدات، کە 4 هەلی لەدەستچووە.
کەریم بنزیمە کاپتنی یانەی ئیتیحاد جدە لە پلەی دووەمدایە لە لیستی ئەو یاریزانانەی زۆرترین هەلیان لەدەستداوە، بە 3 هەل، لە هەر سێ یارییەکەدا یەک هەلی هەبووە.
جێی سەرنجە ڕۆناڵدۆ لە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەیە کە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا هەلی گەورەیان لەدەستداوە بە 33 هەلی لەدەستچوو، بەلایەنی کەمەوە 10 هەلی زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بۆندی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

یاسین

کانسێلۆ : خولی سعودی ئەوەندە ئاسان نییە،کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لەپێکان ڕاگەیاند

یاسین