پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو ڕێگەگرتن لە پەنگخواردنەوەى ئاوى باران لە شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان، خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاووەرگرتن دەستى پێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاندراوێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: “لەپێناو ڕێگەگرتن لە پەنگخواردنەوەى ئاوى باران لە شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان و ئامادەکارى بۆ وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ، دەست كرا بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاووەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتی و کووچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر، لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی.”