ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ یه‌كه‌مجار ئۆکرانیا به‌شداری لە مەشقێکی سه‌ربازی ناتۆدا كرد

لەم هەفتەیەدا ناتۆ مەشقێکی گەورەی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامدا و ئۆکرانیاش بۆ یەکەمین جار بەشداری لەو مەشقەدا کرد، لە کاتێکدا کە هاوپەیمانێتییەکەی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات بەپەلە فێر ببێت لە گەشەی خێرا و بەکارهێنانی بەرفراوانی سیستمە بێفڕۆکەوانەکانەوە لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا.

مەشقەکە لە بنکەیەکی سەربازیی هۆڵەندا ئەنجامدرا، کە زیاتر لە 20 وڵات و نزیکەی 50 کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کرد، سیستمە نوێیەکانییان تاقیکردەوە بۆ دەستنیشانکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هەڵسەنگاندنییان کرد بۆ چۆنێتی کارکردن پێکەوە.

مەشقە یانزە ڕۆژەییەکە بە پیشاندانی جامکردن و هاککردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کۆتایی هات لە هەفتەیەکدا کە ڕۆڵە گرنگ و هەستیارەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە جەنگەکەی ئۆکرانیادا جارێکی دیکە پیشاندرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا تەقینەوەیەکی هێندەی قەبارەی بومەلەرزەی لە جبەخانەیەکی گەورەی ڕووسیادا دروست کرد، ڕۆژێک دوای ئەوە، سەرۆکی ڕووسیا ڤلۆدیمیر پوتن وتی مۆسکۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دە هێندە زیاتر دەکات بۆ نزیکەی 1.4 ملیۆن لەم ساڵدا.

بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە جەنگەکەدا، بۆ لە ناوبردنی ئامانجەکان و پێوانی گۆڕەپانی جەنگەکە، ناتۆی ناچار کرد سەنگەکانی لەسەر ئەو هەڕەشەیە زیاتر بکات کە ڕەنگە ببێتە مەترسی بۆ هاوپەیمانێتییەکە.

مات ڕۆپەری سەرۆکی ناوەندی هەواڵگری و چاودێری و دیدەوانی هاوبەش لە دەزگای تەکنەلۆجیای ناتۆ وتی ” ناتۆ ئەم مەترسییە زۆر زۆر بە جددی وەردەگرێت.”

وتی ” ئەمە بابەتێک نیە کە بتوانین دەستەوەستان بوەستین و هیچ نەکەین لە بارەیەوە.”

شارەزایان هۆشدارییان داوە لەسەر ئەوەی ناتۆ دەبێت پەلە بکات بە خێرایی بگاتەوە بە شەڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ناوەندی شیکاری سیاسیی ئەوروپایی لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا وتی ” ناتۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کەمی هەیە بۆ شەڕێکی چڕ لەگەڵ دوژمنێکی هاوتادا.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی عێراق جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

له‌ چین به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 66 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح