له میانی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و هه‌ینی ٢٠٢٤/٣/١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه.
مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.