- زیادبونی كێش لە وەرزی پایزدا كێشەیەكی باوە، بەهۆی چەند هۆكارێكەوە رودەدات، كە دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک خستویەتییەڕو.
1. وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بونه‌وه‌ی جووڵه : سەرما و دابزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بونەوەی ئارەزوی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی> وەک ڕویشتن به پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری، لە هەمان کات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک.
2. توشبون بە خه‌مۆکی وه‌رزی پایز: وەرزی پایز لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچونی میزاج و دڵتەنگی و زیادبونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەرونی ناسراوە ئه‌مه‌ش پاڵ به هه‌ندێ که‌سه‌وه ده‌نێت زیاتر په‌نا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەله و ئیشی هەویر.
3. تێکچونی ئاستی هۆرمۆنەکان؛ بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، هەروەها بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی كاتژمێری بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە.
4. خواردنی بڕێکی زیاتر له‌و خۆراک: دورودێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەلەوە، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبونی ئیشتها بە مەبەستی گەرم بونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە کاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، هەروەها لە کوردستان زیاتر ئەو خواردنانە ده‌خۆرێت که بڕێکی زۆر وه‌زیان تێدایه وه‌ک سه‌روپێ، نۆکاوی پڕ چه‌وری و دوگ و به‌ز، محلەبی، کاستەر، جۆرەکانی شیرینی.
5. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو چونکه له که‌شی سارد که‌متر هه‌ست به تینویه‌تی ده‌که‌یت، لە هەمان کات دا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو.