zagros news agency

فلیک گەڕانەوەی دی یۆنگ دوادەخات

 

دی یۆنگ لە هیچ یارییەکدا بەشداری نەکردووە، لەو کاتەوەی لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لە ٢١ی نیسان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لێدانێکی بەهێزی بەر پاژنەی ڕاستی کەوت.
پێشتر باس لەوە کرابوو کە دی یۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ یارییەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە، سەرەتا لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ دەستپێدەکارد، بەڵام فلیک دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکە هێشتا پێویستی بە ماوەیەکی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی چاکبێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، دی یۆنگ بەردەوامە لە چاکبوونەوە لەو کێشانەی کە لە پاژنەی پێی ڕاستیدا بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هەرچەندە لە دووشەممەی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە بەشداریکردن لە مەشق و ڕاهێنانی گروپی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ستافی تەکنیکی فلیک پێیان وایە دی یۆنگ هێشتا ئامادە نییە لەگەڵ تیپەکە بێت لە یارییەکانی خیتافی و ئۆساسۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتاو دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

یاسین

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: 4 تیرۆریستی داعشمان لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوشت

سەڵاح

بارسێلۆنا بۆندی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

یاسین