ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاهێنەری پێشووی ئەلنەسر: دەرکردنی کاسترۆش دواکەوت

 

خالد قەرونی، ڕاهێنەری پێشووی ئەلنەسری سعودیە، پێیوابوو کە دوورخستنەوەی لویس کاسترۆی پورتوگالی لە ڕاهێنەرایەتی ئەل- ئالامی زۆر لەمەوبەر بوو.
ئەلقەرونی کە پێشتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە و ژمارەیەک یانە بووە لەوانە نەسر، ئیتیحاد، قادیسیە و ئەلوەهدە، باسی لەوە کرد کە بڕیاری دوورخستنەوەی کاسترۆ لە مێژە دواکەوتووە و دەبوو لەسەری وەربگیرێت کۆتایی وەرزی ڕابردوو بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدرێت بە ڕاهێنەری نوێ تا زیاتر تیپەکە بناسێت.
ئەلقەرنی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلریادیە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای دواکەوتنی بڕیاری دوورخستنەوەی کاسترۆ، بەڵام ئەلنەسر دەرفەتی ئەوەی هەیە هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

sirwan

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول دەستبەردار نابێت و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد

sirwan