zagros news agency

پێکانێکی کتوپڕ پلانەکانی ئەنچیلۆتی تێکدەدات

 

ئەندریکی بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، تووشی پێکانێکی کتوپڕ بوو کە هەڕەشە لە بەشداریکردنی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، لە قۆناغی حەوتەمی خولی ئیسپانیا.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی یارییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەندریک بەرامبەر ئالاڤێس دەستپێدەکات.
بەپێی هەواڵی “رادیۆ مارکا”ی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی ویستویەتی لە کاتی یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسدا پشوویەک بە کیلیان مباپێ بدات، بۆ ئەوەی ئەندریکیش یەکەم یاری سەرەتایی خۆی ئەنجام بدات.
بەڵام هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دوێنێ لەکاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکاندا گورزێکی بەهێزی بەرکەوت، بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بووە جێگەی گومان، هەرچەندە تا ئێستاش لە لیستی فەرمیدایە بۆ یارییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵەکانی ڕزگار کردنی یانەی نەورۆز لەقەیرانی دارایی بەردەوامن

یاسین

بێلینگهام داوایەک لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکات

یاسین

سێزدە کچە یاریزانی کورد بەشداری لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن

یاسین