ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەرمێ چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە

هەرمێ تەنها میوەیەکی بەتام نییە بەڵکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان کە بەشدارن لە باشترکردنی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی.

لە ماڵپەڕی ” health site” بڵاو کراوەتەوە، شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی هەرمێ دەکەن هەر لە کۆنتڕۆڵکردنی کێشەوە تا باشترکردنی تەندروستی ئێسک.

هەرمێ توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە دابەزاندنی کێشیدا، یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری بمێنیتەوە.

ڕیشاڵەکانی ناو هەرمێ جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکەن و کرداری هەرس ئاسانتر دەکەن.

هەرمێ دژە ئۆکسانی تێدایە وەک ڤیتامین سی و مس، کە بەرەنگاریی فشاری ئۆکسجین و هەوکردن دەبنەوە کە هەردووکیان هۆکاری مەترسین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ڤیتامین سی تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ دروستبوونی کۆلاجین بەم شێوەیەش دەرکەوتنی چرچ و لۆچی کەمدەکاتەوە هەروەها سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی جەستە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.

هەرمێ سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین K یە کە تەندروستی ئێسک باشتر دەکات و رێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسک.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی : هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

یاسین

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

lana

هۆکارەکانی پشت ئێشە چییە؟

lana