zagros news agency

زەردەچەوە چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات

زەردەچەوە بە بەهاراتێکی زێڕین ناسراوە، بەهاراتێکی بنەڕەتییە لە هەموو چێشتخانەیەکدا، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەندروستیدا بەکاردەهێندرێت.

لە ماڵپەڕی ” اليوم السابع ” بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات زەردەچەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە و دەتواندرێت بۆ چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی بەکاربهێندرێت، بەم شێوەیە:

١. زەردەچەوە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەر ناسراوە، چارەسەری ئازاری جومگەکان دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەدە دەدات، هەموو جۆرە هەوکردنێک کەمدەکاتەوە.

٢.لە کۆنەوە زەردەچەوە لە زۆرێک لە چارەسەرەکان بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و نەخۆشیەکانی پێست و چارەسەرکردنی هەوکردن و هەستیاری بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردنەکەیەوە.

٣. زەردەچەوە دەتوانێت وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی دەم و ددان کار بکات بە کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک و هەروەها یارمەتی سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات

٤. زەردەچەوە تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە کە دەتوانێت وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کاربکات و جەستە لە ژەهرەکان پاکبکاتەوە.

٥. زەردەچەوە دەتواندرێت وەک ماسکێکی سروشتی بۆ چارەسەری کێشەکانی قژ بەکاربهێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

یاسین

بیبەری سوور رێگری توشبوون لە شێرپەنجە دەکات

lana

ئەو میوانەی دەبنە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن

lana