zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران: ناوچەکە لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە

عەباس عێراقچی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی‌ ئێران هۆشداریی دا: ئیسرائیل دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی تیرۆر کرد ئاشتی بە خۆیەوە نابنینێت.
ناوبراو گوتی: دەرئەنجامی سروشتیی ئەم ڕووداوە “ڕووخانی ڕژێمی زایۆنیستیان خێراتر کرد”.
وەزیری درەوەی ئێران هەروەها گوتی: هەمووان مەترسی شەڕێکی تەواو لە ناوچەکەدا هەست پێدەکەن و لەم بارەیەوە نیگەرانن. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە.
عێراقچی گوتی: بەڕاستی ئێمە لە ئامادەباشیداین. پێویستە وڵاتانی ناوچە و دەرەوەی ناوچەکە بزانن دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و هەر ڕووداوێک لە هەر ساتێکدا ئەگەری هەیە.
ئاراغچی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵای بە “خەسارێکی گەورە” ناوبرد، بەڵام وتی “نابێتە هۆی هیچ پچڕانێک لە بەرخۆدان” و “خوێنی” ئەو “حزبوڵلا بەهێزتر و بەهێزتر دەکات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوکاشینکۆ: بیلاڕووس هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ئێراندا دەکات

سەڵاح

بە گوژمەی نزیكەی 700 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن

سەڵاح

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: گرنگه‌ پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

سەڵاح