ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌روه‌رده‌: مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست رایی ده‌كرێت

بە نووسراوێک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی پەروەردەی لە شار و شارۆچکەکان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ دەست بە ڕایی کردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست بکەن.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی بەژمارە 26813، داوای لە پەروەردەکانی گشتی،هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجەی شەهید، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین کردووە، دەست بەڕایی کردنی مامەڵەکان و گکردنەوەی دۆسێی تایبەت بە مامۆستایانی گرێبەست بکەن بەپێی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی و ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە، دەستبەکاربوونیان لە 1ـی ئەیلوولی 2024 دەبێت و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش كراوه‌،  پرۆسەی بە گرێبەست کردنی مامۆستایان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان دەکرێت، دەشڵێت: پێویستە ئەو پرۆسەیە بە وردی و خێرایی جێبەجێ بکرێت.

لە پەیامێکی لاپەڕەی کەسیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگه‌یاندووه‌:

فەرمانی گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ پێشتر فەرمانی  وەزاری دەرچوێندراوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە زوترین کات ئەو کارانە ئەنجامبدەن کە لە نووسراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

دڵشاد

كرێكارێك به‌ هۆی كاره‌باوه‌ گیانی لەدەست دا

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح