zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتین داوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەمریکا و چین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا دەکات

یاسین

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

یاسین

ئەترووشی: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو دەنێین

سەڵاح