zagros news agency

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

لە کاتێکدا ئیسرائیل باس لە شکستی هێرشی ئێران بۆ سەر خاکەکەی دەکات، تارانیش سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی پشتڕاستکردەوە، کە ناوی لێناوە “سادق 2”.
عەمید عەزیز ناسر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ڕێژەی سەرکەوتنی دووەم ئۆپەراسیۆنی وەعد ئەلسادق کە شەوی ڕابردوو ئیسرائیلی کردە ئامانج، لە سەدا 90ـی تێپەڕاند”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنی سادق 2 نایاب بوو، لەسەر بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکارێکی بەرپەرچدانەوە بوو و بە تەواوی یاسایی بوو.
دەشڵێت، “هەموو ئامانجەکان سەربازی بوون، هەروەها سێ بنکەی سەربازی و ناوەندێکی هەواڵگری کراونەتە ئامانج، کە دژی ئێران بەکارهێنراون”، جەختیشیکردەوە، “بەهیچ شێوەیەک هاووڵاتیانی مەدەنیمان نەکردە ئامانج و وەڵامی هەر وەڵامێکیش دەدەینەوە”.
شەوی ڕابردوو، ئێران نزیکەی 200 مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی شارەکانی ئیسرائیل کرد.
هەردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هۆشدارییان بە ئێران دا و بەڵێنیدا وەڵامی فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بریکارەکانی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بداتەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبەسرە تۆڕێکی تاوانکاریی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

سەڵاح

باڵیۆزی ئەمەریکا: گرنگە هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

سەڵاح

کۆمپانیای مێتا ژیری دەستکردی Manus بە نزیکەی 3 ملیار دۆلار کڕی

یاسین