zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول و یۆڤانتۆس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە یارییەکانی تری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوول میوانداری بۆلۆنیای کرد.

 

لەکۆتاییدا ڕێدز لەنێو ئەنفێڵد توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆلۆنیا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا لیڤەرپوولی خاوەن یاریگا گۆڵێکی لە ڕێگەی ئالیستەر تۆمارکرد، لە تایمی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 75دا مەحەمەد سەڵاح گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەو، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو خاکی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی لایپزیگ بوویەوە،

لە ئەنجامدا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵی ڤلاهۆڤیچ و فرانسیسکۆ کونسیچاو شکستی بە لایپزیگی خاوەن یاریگا هێنا.

 

بەم شێوەیە، لیڤەرپوول بووە خاوەن شەش خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە، یۆڤانتۆسیش پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاسێک خۆی بەناو خۆپیشاندەرانی جوو داکێشا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح

ئۆبیمیکێڵ ڕەخنەی توند لە مۆرینیۆ دەگرێت

یاسین

بەرشەلۆنە پلانی هەیە داواکارییەکی بەپەلە سەبارەت بە یەمال پێشکەش بکات

یاسین