zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەرنادات و بەزەحمەت بردیەوە بە

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوول لەدەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس بووە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڕێدز بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی بە پاڵاسی خاوەن یاریگا هێنا.

 

لە نیوەی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستاین پێکرد، بەڵام لە سەرەتاکانی یارییەکەو لە خولەکی 9دا لیڤەرپوول گورزی خۆی لەڕێگەی جۆتا وەشاند و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە نیوەی دووەمدا، هەردوو یانەیە و بەتایبەت خاوەن ماڵ گەراوەیەوە و هەوڵی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمەش بەبێ هیچ گۆڵێک کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یەکەمدا مایەوە و کریستاڵ پاڵاسیش لە پلەی 18 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

یاسین

وەزیری بەرگریی ئێران: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل مووشەکی نوێمان دروست کردووە

سەڵاح

ساڵانە ٥٠٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن

یاسین