ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راژان عەولا : پارتی لە كوێبێت ئارامی و ئاوەدانی لەوێیە

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت باشترین بژاردە بۆ خەلكی شاری سلێمانی دەنگ دانە بە لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەر ئەوەی پارتی بۆ قەزیەێكی گەورە دروست بووە بۆ كوردستانێكی سەربەخۆ لە هەر شوێنێك پارتی لێبێت ئاوەدانی و خزمەت و ئارامی لەوێیە .

راژان عەولا كاندیدی ژمارە 18ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند خەلكی شاری سلێمانی بەراستی ماندوون لە دەست دەسهەلاتدارانی شاری سلێمانی بۆیە پێویستە ئەمجارە دانگ بە پارتی بدەن تاوەكوو گۆرانكاری ریشەی بكرێت .

ئەوكاندیدەی پارتی گوتیشی من رۆژانە سەردانی هاولاتیان دەكەم بەراستی بێزارن لەو دەسهەلاتە خۆسەپێنەی لە شارەكە هەیە چونكە ئاست و گوزەرانی خەلك زۆر خراپە رێژەی بێكاری بەرزە هەلی كار لە شار شارۆچكەكانی سلێمانی نیە ئەمەش وایكردووە زیاتر خەلكەكە هەست بە نیگەرانی بكات .

راژان عەولا گوتیشی ئەگەر چوومە پەرلەمانی كوردستان كار پرۆژەم بۆ خەلكی شاری سلێمانی زۆرە كاری لە پێشینەم خزمەتكردنە بە پێشمەرگە و كەس و كاری شەهیدان و دروستكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و ئافرەتان دەمەوێت خزمەت بە هەموو چین و توێژەكان بكەم .

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple پێنووسێکی زیرەکی نمایشکرد

یاسین

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئێمباپێ بردیەوە

sirwan

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

دڵشاد