zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە هۆشداریی بە ئیسرایل دا ئەگەر هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، وەڵامی ئێران توندتر و بەهێزتر لە وەڵامەکانی پێشوو دەبێت و جەختی لەوەش کردەوە کە پەیامی وڵاتەکەی ڕوونە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەرەی مقاومە دەکات.
عەباس عێراقچی گوتی: “پەیامەکە ڕوون بوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو هێزی خۆیەوە پشتیوانی لە بەرەی مقاومە دەکات و نابێت هیچ کەسێک لەوە بەگومان بێت.”
عێراقچی گوتی: ئەو زەبرانە بە مقاومە کەوتووە ناتوانێت ئیرادەی مقاومە و کۆماری ئیسلامیی ئێران کەم بکاتەوە. پێشنیار بە ڕژێمی زانیۆنی دەکەین ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتاقی نەکاتەوە. هەر هێرشێک بکرێتە سەر وڵاتی ئێمە، وەڵامی ئێمە بەهێزتر لەوەی ڕابردوو دەبێت. هەموو جووڵە و زەبرێک بەوردی دەخەینە ژێر چاودێرییەوە و لە وەڵامدانەوەدا نە گومانمان دەبێت، نە بەدوای دەخەین و نە پەلەیشی تێدا دەکەین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیتیحاد هەوڵدەدات دەستکەوتێکی بێ وێنە بەدەستبهێنێت

یاسین

کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت زیانێکی زۆر بە یەدەگی دراوی عێراق دەگەیەنێت

یاسین

Meta خزمەتگوزاریەکی تر بۆ ئەپی WhatsApp بەردەست کرد

یاسین